لە گەڕەکێکی هەولێر 'لەسەر کێشەی زەویوزار' دوو کەس کوژران
رووداو دیجیتاڵ
لە گەڕەکی هەولێری نوێ شەڕە تەقە لەنێوان چەند کەسێک روویداوە و بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان کوژراو و بریندار هەن.
بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداو، شەڕەکە لەسەر کێشەی زەویوزار بووە؛ سەرچاوەیەکی ئەمنی بە رووداوی گوت، دوو کوژراو و پێنج بریندار هەن.
ئەو دوو کەسەی کوژراون، یەکێکیان ناوی هادی محەممەدە و ئەوی دیکەیان ناوی شۆڕش کەوسەرە.
بە ڤیدیۆ؛ چرکەساتی شەڕەتەقەکەی گەڕەکی هەولێری نوێ، بەپێی گوتەی شایەتحاڵێک شەڕەکە لەسەر 'کێشەی زەویزار بووە و کوژراو و بریندار هەیە' pic.twitter.com/CmY63QZ5lQ
— Rudaw (@Rudawkurdish) June 10, 2024
رەنجە جەمال، پەیامنێری رووداو لە شوێنی رووداوەکە رایگەیاند، شەڕەتەقەکە پێش کاژێر 6:00ـی ئێوارە لە گەڕەکی هەولێری نوێ روویداوە.