خەڵکی قامشلۆ خۆیان بۆ جەژنی رەمەزان ئامادە دەکەن

رووداو - قامشلۆ

لەگەڵ نزیکبوونەوەی جەژنی رەمەزان خەڵکی قامشلۆ خۆیان بۆ ئەو رۆژە ئامادە دەکەن و جموجۆڵ لە بازاڕەکاندا روو لە زیادبوون دەکات.

هاونیشتمانیانی قامشلۆ و ئەو ئاوارانەی پەنایان بۆ ئەو شارە بردووە بۆدابینکردنی پێداویستیەکانیان بۆ جەژنی رەمەزان بازاڕ دەکەن، بەڵام ئەوان بە هۆشیارییەوە دەچنە بازاڕ لە ترسی روودانی تەقینەوە لە شوێنە قەڵەباڵغەکاندا.