سابیر کوردستانی کۆچی دواییکرد
رووداو دیجیتاڵ
ھاوڕێ سابیر کوردستانی، کوڕی هونەرمەند سابیر کوردستانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەمشەو دووشەممە 10-8-2020 "باوکم بە کۆرۆنا کۆچی دوایی کرد".
سابیر کوردستانی لە کۆتایی مانگی رابردوو تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو، لە نەخۆشخانەی ئاسای تایبەت بە تووشبووانی کۆرۆنا لە سلێمانی خەوێندرابوو. دکتۆر چالاک قەشانی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شۆڕش و نەخۆشخانەی ئاسای تایبەت بە کۆرونا هەواڵەکەی بۆ رووداو پشتڕاستکردەوە.
هونەرمەند سابیر کوردستانی، ساڵی 1955 لە شاری کەرکووک لەدایکبووە، لە تەمەنی منداڵیدا بەهۆی بەکارهێنانی چارەسەری نەخۆشی بەهەڵە، چاوەکانی لەدەستدەدات. خاوەن دەیان گۆرانییە کە وەک خۆی دەڵێت: "زۆربهی گۆرانییهكانم رووداوێكی راستی له پشتهوهیه، به تایبهتیی ئهو گۆرانییانهی كه خۆم تێكستهكانیم نووسیوه".
سابیر كوردستانی لە ساڵی 1970وە دەستی بە کاری ھونەری کردوە، به یهكێك له هونهرمهنده بهئهزموونهكانی كورد دادهنرێت، خاوهنی چهندین گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه. و ساڵی 1971 یەکەم گۆرانی لە تەلەڤزیۆنی کەرکووک تۆمارکرد.
ئەو هونەرمەندە باوکی سێ کچ و کوڕێکە.