چەند هاونیشتمانییەک چاڵەکانی رێگەی گوندەکەیان قیر دەکەن
رووداو دیجیتاڵ
چەند هاونیشتمانییەک لە گوندێکی ئاکرێ، دەست بە قیرتاوی رێگەی گوندەکەیان دەکەن و لەسەر ئەرکی خۆیان چاڵ و چۆڵی رێگاکەیان چاکدەکەنەوە.
مزگێن حەجێ حەمەد کە سەرپەرشتیاری کارەکەی کردووە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، رێگەی گوندەکەمان کە دڕین شێخە تاوەکو ئاکرێ شەش کیلۆمەترە، ئێمە 5 کەس بووین و توانیمان لەماوەی 4 رۆژ چاڵ و چۆڵەکانی رێگاکە قیرتاو بکەینەوە.
مزگێن حەجێ حەمەد گوتی، لە رۆژی 5ـی ئابەوە دەستمانپێکردووە، ئەوەی کردوومانە چوار کیلۆمەتر بووە، ئەو دوو کیلۆمەترەی کە ماوە ئەوەندە وێرانە کە بە ئێمە چاک ناکرێتەوە و دەبێت حکومەت خەمێکی لێ بخوات.
سەبارەت بەوەی چەند قیریان بەکارهێناوە و چۆن ئەوکارەیان کردووە، مزگێن حەجێ حەمەد گوتی، قیرەکانمان دەکردە نێو مەنجەڵ و دەمانکوڵاند و بەرێگایەکی زەحمەت دەمانبردە سەر چاڵەکان بۆ ئەوەی پڕیان بکەینەوە کە بەڕاستی کارێکی زۆر زەحمەت بوو.
وەک لە وێنەکاندا دەردەکەوێت، ئەو هاونیشتمانیانە چاڵەکانی رێگەکەیان دەستنیشانکردووە، بەردیان کردووەتە نێو چاڵەکان و دواتر قیریان کردووەتەسەر بەردەکان و بە بانگردێنتووندوتۆڵیان کردووە.