لە باکووری کوردستان شوان بە دوو هەزار دۆلاریش دەستناکەوێت
رووداو دیجیتاڵ
ئاژەڵداران لە کوێستانەکانی ئاڤاسپی لە سەمسووری باکووری کوردستان، فەرەنجییان ئامادەکردووە، بەڵام شوانەکەی دەستناکەوێت تاوەکو بیکەنە بەری. بۆیە رەنگە هەر ئەوەندەی فەرەنجیی دوای باران سوودی هەبێت.
خەڵکی تورکیا و باکووری کوردستان بە مووچەی نزیکەی دوو هەزار دۆلاریش، شوانی ناکەن.
محەممەد ئاسڵان، ئاژەڵدارە و دەڵێت، "لە ئورفە و شرنەخەوە، خەڵکانێکی قاچاخچی کۆچبەری سووری و ئەفغانی دەهێنن. پێیان دەڵێن مووچەتان 70 هەزار لیرەیە. جا پێشیان دەڵێن مانگانە دەبێت 20 هەزاری بە من بدەیت".
سەرۆکی یەکێتیی ئاژەڵدارانی مەڵەتی دەڵێت، بەگوێرەی پێویست کەس خاوەنداریی ئاژەڵداران ناکات، ئەوان کێشەی زۆریان هەیە و دیارترینیان نەبوونی شوانە.
ئیحسان ئاکن، سەرۆکی یەکێتیی ئاژەڵدارانی مەڵەتی ئاماژە بەوە دەکات، "رێگەی هاتووچۆی ئاژەڵان دەبێت چاک بکرێت. هەروەها بۆ بەرهەمی باش بوونی شوان گرنگە. پێویستە ئەو کەسانەی بازرگانییان پێوە دەکەن، سزا بدرێن".
لە تەواوی پارێزگاکانی باکووری کوردستاندا ئاژەڵداری رۆڵی گەورەی لە پەیداکردنی بژێودا هەیە. لەم چەند ساڵەدا بەشێک لە ئاژەڵداران بەهۆی نەبوونی شوانەوە لە پیشەکەیان ساردبوونەتەوە.