نێچیرڤان بارزانی بۆ کۆنسووڵی نوێی ئەمریکا: خواستمانە برەو بە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئەمریکا بدەین
رووداو دیجیتاڵ
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیى له گوينده‌لن گرين، كۆنسووڵى گشتيى نوێ و ستيف بيتنه‌ر، كۆنسووڵى گشتيى پێشووى ئه‌مريكا له هه‌رێمى كوردستان كرد.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، له ديدارێكدا وێڕاى به‌خێرهێنان و پیرۆزبایی بۆ ده‌ستبه‌کاربوون، نێچیرڤان بارزانی كۆنسووڵى ئەمریکای له هه‌موو پشتيوانييه‌ك بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى دڵنیا کرده‌وه، هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانينى بۆ رۆڵی بيتنه‌ر ده‌ربڕی كه له ماوه‌ى ئه‌ركه‌كه‌يدا كارى كردووه بۆ بره‌ودانى زياتر به په‌يوه‌ندييه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستاندا.
دەشڵێت، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوپاسى هاوكارى و پشتگيريى ئه‌مريكاى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له بواره جياكاندا كرد و جه‌ختى له خواستى هه‌رێمى كوردستان بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان و فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌مريكادا كرده‌وه.
بەپێی راگەیێندراوەکە، لاى خۆيەوە، بيتنه‌ر كۆنسووڵى گشتيى پێشووى ئه‌مريكا سوپاسی نێچيرڤان بارزانى و لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌رێمى كوردستانی کرد بۆ پشتيوانييان له سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى.
ئاماژە بەوەش کراوە، گوينده‌لن گرين، كۆنسووڵى گشتيى نوێى ئه‌مريكا دووپاتى كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ى وه‌ك هاوپه‌يمانێك به بايه‌خه‌وه له په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستاندا ده‌ڕوانێت و خوازيارى به‌رده‌واميى هاريكاريى هاوبه‌ش و فراوانكردنيانه.
په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و دوايين پێشهاته‌كانى سووريا و ناوچه‌كه به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو، وەکو لە راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دا هاتووە.