نێچيرڤان بارزانى سه‌ره‌خۆشى له بنه‌ماڵه‌ى سه‌عد خاليد ده‌كات
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی کەسوکاری سەعد خالید، جێگری سکرتێری حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان کرد.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشیی قووڵی خۆی پێشکێش بە بنەماڵە، کەسوکار و هاوڕێیانی کۆچکردوو کرد و دەڵێت، "خوالێخۆشبوو سه‌عد خاليد مرۆڤێكى خاكهڕاى پاک و دڵسۆزى گه‌ل و وڵاته‌كه‌ى بوو، ته‌مه‌نێكى زۆرى به پێشمه‌رگايه‌تى و تێكۆشان له‌پێناو دۆزى گه‌له‌كه‌يدا به‌سه‌ر برد".
لە پەیامی سەرەخۆشییەکەدا هاتووە: "كاتێک له‌گه‌ڵ ئێمه وه‌زير بوو، نموونه‌ى كه‌سێكى كارامه بوو كه هه‌موو ئه‌رک و كاره‌كانى به هه‌ستێكى به‌رزى به‌رپرسياريه‌تى و به گيانێكى نيشتمانى و كوردستانييانه، جێبه‌جێ ده‌كرد".
سەعد خالید محەممەد ئەمین کێ بوو؟
ساڵی 1963 لە هەولێر لەدایکبووە
1979 بووەتە پێشمەرگە لە ریزەکانی حیزبی سۆسیالیستی کوردستان
1994 بووەتە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی
1996 بووەتە ئەندامی مەکتەبی سیاسی
لە کابینەی پێنجەم، وەزیری هەرێم بووە بۆ کاروباری پەرلەمان
کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی زەحمەتکێشانی کوردستان بوو
10.09.2025 لە هەولێر کۆچی دواییکرد
دەقی پەیامی سەرەخۆشیی نێچیرڤان بارزانی:
به داخێكى زۆره‌وه هه‌واڵى كۆچى دواييى خوالێخۆشبوو سه‌عد خاليد، جێگرى سكرتێرى حزبى زه‌حمه‌تكێشانى كوردستان‌م پێگه‌يشت. سه‌ره‌خۆشیى قووڵم پێشكه‌ش به بنه‌ماڵه و كه‌سوكار و هاوڕێيانى ده‌كه‌م، له خواى مه‌زن داواكارم گيانى به بهزەيى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به هه‌مووان ببه‌خشێت.
خوالێخۆشبوو سه‌عد خاليد مرۆڤێكى خاكهڕاى پاک و دڵسۆزى گه‌ل و وڵاته‌كه‌ى بوو، ته‌مه‌نێكى زۆرى به پێشمه‌رگايه‌تى و تێكۆشان له‌پێناو دۆزى گه‌له‌كه‌يدا به‌سه‌ر برد. كاتێك له‌گه‌ڵ ئێمه وه‌زير بوو، نموونه‌ى كه‌سێكى كارامه بوو كه هه‌موو ئه‌رك و كاره‌كانى به هه‌ستێكى به‌رزى به‌رپرسياريه‌تى و به گيانێكى نيشتمانى و كوردستانييانه، جێبه‌جێ ده‌كرد.
گيانی شاد و يادى به خێر بێت.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2025/9/10