کەریم زەند کۆچی دوایی کرد
رووداو - هەولێر
رۆژی سێشەممە 10-10-2017، کەریم زەند گەڕیدەو مێژوونووسی کورد لە تەمەنی 93 ساڵی لە شاری سلێمانی کۆچی دوایی کرد.
رۆژی سێشەممە 10-10-2017، کەریم زەند گەڕیدەو مێژوونووسی کورد لە تەمەنی 93 ساڵی لە شاری سلێمانی کۆچی دوایی کرد.
کەریم زەند لە ساڵی 1924 لە گەڕەکی مەڵکەندی سلێمانی لەدایکبووە و خوێندنی سەرەتای لە سلێمانی تەواوکردووە و لە ساڵی 1944 خانەی مامۆستایانی لە بەغدا تەواوکردووە و لە ساڵی 1946 بەشداری لە کۆماری کوردستان لە مهاباد کردووە و دواتر لەگەڵ مەلا مستەفای بارزان رووی کردووەتە یەکێتی سۆڤیەت.
لەماوەی تەمەنیدا نزیکەی 30 بۆ 40 کتێبی ئامادەکرا و دەستنووسی هەیە، 15 کتێبی جۆراوجۆری هەیە کە خۆی لە بوارەکانی جوگرافیا و مێژووی کوردستاندا نووسیوویەتی.