ئەنجوومەنی دادوەری: بڕیارەکانی دادگە و رێکارە دادوەرییەکان بە زمانی کوردی بن
رووداو دیجیتاڵ
ئەنجوومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا هەموو بڕیارەکانی دادگە و رێکارە دادوەرییەکانی دادگەکانی هەرێمی کوردستان بە زمانی کوردی بن و تەنیا لە کاتی پێویست بە زمانی عەرەبی بێت. جێگری سەرۆکی سەندیکای پارێزەرانی کوردستانیش دەڵێت، "بڕیارێکی باشە، بەڵام گرنگ جێبەجێکردنە."
رۆژی دووشەممە 10-10-2022 ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ریی هەرێمی کوردستان بڕیارێکی لەبارەی (به‌كوردی نووسینی بڕیاری دادگەكان له هه‌رێمی كوردستان) دەرکرد، لە بڕیارەکەدا هاتووە، "به مه‌به‌ستی یه‌كخستنی زمانی دادگەكان، ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری دا به (به‌كوردی نووسینی بڕیاری دادگەكان) له گشت دادگەكانی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێمی كوردستان له دوا كۆبوونه‌وه‌ی خۆیدا له رۆژی 26-09-2022 به پشتبه‌ستن به (مادده‌ی 6 له یاسای ژماره 23ی ساڵی 2007)ی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و هه‌روه‌ها (مادده 6ی یاسای ژماره 6ی ساڵی 2014)ی زمانه فه‌رمییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان، بڕیاریدا به (به‌كوردی نووسینی بڕیاره‌كانی دادگە و هه‌موو ئه‌و رێكاره دادوه‌رییانه‌ی كه له دادگەكانی هه‌رێمی كوردستان په‌یڕه‌و ده‌كرێن، ته‌نیا له كاتی پێویست به زمانی عه‌ره‌بی بنووسرێت)."
هەروەها ئەوەش هاتووە، "بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری، دوای زنجیره كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌ش له‌نێوان ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری و په‌رله‌مان و ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی و ئه‌كادیمیای كوردی هات، كه بێجگه له ده‌ركردنی ئه‌و بڕیاره، لایه‌نه‌كانی ناوبراو سه‌رقاڵی ئاماده‌كردنی فه‌رهه‌نگێكی یاسایی یه‌كگرتووی كوردین بۆ یه‌كخستنی زمان و ده‌سته‌واژه یاساییه‌كان كه به سه‌رپه‌رشتیی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری و نوێنه‌رایه‌تیی هه‌ریه‌ك له په‌رله‌مان و وه‌زاره‌تی داد و ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی و ئه‌كادیمیای كوردی به‌ڕێوه‌ده‌چن."
رۆژی دووشەممە 10-10-2022 هەڤاڵ عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی سەندیکای پارێزەرانی کوردستان، سەبارەت بە بڕیارەکە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "بڕیارێکی زۆر باش و لەجێیە، ماوەیەکی زۆر هەوڵی دەرکردن و جێبەجێکردنی ئەو بڕیارەمان دەدا، بەڵام گرنگ ئەوەیە بڕیارەکە جێبەجێ بکرێت، چونکە جارێکی دیکە بڕیارێکی هاوشێوە لە ئەنجوومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستانەوە دەرچووە و دواتر جێبەجێ نەکرا."
جێگری سەرۆکی سەندیکای پارێزەرانی کوردستان گوتیشی، "ئەو بڕیارە کارئاسانیی زۆرمان لە دادگەکان بۆ دەکات و کاری پارێزەرانیش ئاسان دەکات، چونکە کێشەی زمان بەتایبەت لەلای دەرچووانی چوار - پێنج ساڵی رابردووی کۆلێژەکانی یاسا هەیە، چونکە هەموو کۆلێژەکان بە زمانی کوردی دەخوێنن، گرنگە لێرەدا پسپۆڕانی زمان هاوکاربن، چونکە زۆربەی چەمکەکان لە زمانی عەرەبی هەن و دەبێت لە زمانی کوردیش دابتاشرێن."
بەپێی نووسراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی راستکردنەوە و تاقیکردنەوەکانی وەزارەتی پەروەردەی عێراق کە رۆژی 06-10-2022 بە ژمارە 19/ع/ 22928 بە ناونیشانی "بابەتی زمانی کوردی" بە واژۆی شاکر نیعەت عەبد عەونی، بەڕێوەبەری گشتیی راستکردنەوە و تاقیکردنەوەکانی وەزارەتی پەروەردەی عێراق بۆ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەکان لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق جگە لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان نێردراوە، تێیدا زمانی کوردی وەکو بابەتێکی لاوەکی تەماشا دەکرێت و قوتابی لەو بابەتە ئەگەر نمرەی دەرچوونیش بەدەستنەهێنێت، ئەوا بە دەرچوو هەژمار دەکرێت.
لەدوای ساڵی 2003 و رووخانی رژێمی بەعسەوە بابەتی زمانی کوردی لە پۆلەکانی چوارەم و پێنجەمی ئامادەیی بە هەردوو بەشی وێژەیی و زانستی لە قوتابخانەکانی عێراق دەخوێندرێت، بەڵام زوو زوو کێشەی بۆ دروستدەکرێت و کەم دەکرێتەوە، لە کاتێکدا خوێندنی زمانی عەرەبی لە هەرێمی کوردستان یەکێکە لە وانە سەرەکییەکانی قوتابخانەکان و لە پۆلی چواری بنەڕەتییەوە تاوەکو 12ی ئامادەیی دەخوێندرێت.