هاونیشتمانییەک مەترسیی دیپۆرتکردنەوەی بۆ ئێران لەسەرە

10-11-2024
سیروان عەباس
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

هاونیشتمانییەکی رۆژهەڵاتی کوردستان لە تورکیا دەستگیر کراوە و مەترسیی دیپۆرتکردنەوەی لەسەرە. ئەندامێکی رێبەریی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان دەڵێت: "ئەگەر دیپۆرت بکرێتەوە، بەهۆی چالاکییە سیاسییەکانییەوە لەسێدارە دەدرێت."
 
سیروان فەخری خەڵکی سەقزی رۆژهەڵاتی کوردستانە، لە رۆژی 3ـی ئۆکتۆبەری 2024 لە شاری بەدلیسی باکووری کوردستان لەلایەن پۆلیسەوە دەستبەسەر کراوە.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە، 10.11.2024، سەردار وەلەدبەیگی، ئەندامی رێبەریی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "بەهۆی چالاکییە سیاسییەکانی لە ئەگەری دیپۆرتکردنەوەی بۆ ئێران، مەترسیی حوکمی درێژماوەی زیندان و لەسێدارەدانی لەسەرە."
 
سیروان فەخری، تەمەنی 39 ساڵە و باوکی منداڵێکە، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی کۆڕی پەنابەرانی رۆژهەڵاتە و لە ساڵی 2017ـەوە لە تورکیا پەنابەر بووە، بەڵام ساڵی 2019 چووەتە باشووری کوردستان. بە گوتەی سەردار وەلەدبەیگی، ساڵی 2022 لە سلێمانی لە هەوڵێکی کوشتن رزگاری بووە کە تێیدا دوو لە هاوڕێکانی کوژراون.
 
ئەندامەکەی رێبەریی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان دەڵێت: "لەگەڵ بەڕێز پولنت، پارێزەری سیروان لە تورکیا قسەم کردووە و پێی گوتووم، دوو جار حوکمی دیپۆرتکردنەوەی لەسەرە، یەکیان پەیوەندی بە ئەمنیەتەوە هەیە و ئەوی دیکەشیان چوونیەتی بە نایاسایی بۆ تورکیا کە چوون و هاتنەکەشی نایاسایی بووە."

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دکتۆر سەلاح تۆفیق باڵەکی، پسپۆڕی مایکرۆبایۆلۆجیی پزیشکی و شاهۆ ئەمین

پڕۆفیسۆرێکی کورد لەبارەی ڤایرۆسی هانتا: هاوشێوەی کۆرۆنا نابێت

پسپۆڕێکی مایکرۆبایۆلۆجیی پزیشکی لە زانکۆی هەولێری پزیشکی، دڵنیایی دەداتە هاونیشتمانییان کە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی (هانتا) لەناو کەشتییەکی گەشتیاریدا کە نابێتە پەتایەکی جیهانیی هاوشێوەی کۆرۆنا. رێکخراوی تەندروستیی جیهانیش دەڵێت: "مەترسییەکە زۆر کەمە."