لە دەنگدانی تایبەتدا زیاتر لە 38 هەزار دەنگی پووچەڵ هەبووە


رووداو دیجیتاڵ

بەپێی ئەنجامە بەراییە نافەرمییەکان، لە دەنگدانی تایبەتدا زیاتر لە 38 هەزار دەنگی پووچەڵ هەبووە کە زۆرترینی لە سنووری پارێزگای سلێمانی بووە.
 
ئەو ئەنجامە بەراییانە نافەرمین و دەست رووداو کەوتوون. لە دەنگدانی تایبەتدا زۆرترین دەنگی پووچەڵ لە بازنەی سلێمانی بووە، کە 19 هەزار و 645 دەنگ بووە، دوای سلێمانی زۆرترین دەنگی پووچەڵ لە بازنەی هەولێر بووە، کە 13 هەزار و 465 دەنگ بووە.
 
کەمترین دەنگی پووچەڵ لە سنووری بازنەی دهۆک بووە، کە پێنج هەزار و 460 دەنگ بووە.
 
دەنگی پووچەڵ لە دەنگدانی تایبەت:
 
سلێمانی: 19,645 دەنگ
هەولێر: 13,465 دەنگ
دهۆک: 5,460 دەنگ
کۆی گشتی: 38،570 دەنگ