لە قوتابخانەکانی چوار پارێزگای باکووری کوردستان بەهۆی سەرماوە پشووە

 
رووداو دیجیتاڵ

بەهۆی بارینی بەفر و دابەزینی پلەی گەرما، ئەمڕۆ لە قوتابخانەکانی چوار پارێزگای باکووری کوردستان پشووە.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە 11ی شوباتی 2026 لە قوتابخانەکانی پارێزگاکانی ئەرزەڕۆم، وان، ئاگری و مووش پشووە.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوی پارێزگای ئەرزەڕۆم، سەرجەم قوتابخانەکانی ناوەند و شارۆچکەکانی ئەو پارێزگایە بەهۆی بەفربارین و دابەزینی پلەی گەرماوە ئەمڕۆ دادەخرێن.
 
لە پارێزگاکانی ئاگری، وان و مووشیش بەفرێکی زۆر دەبارێ و بەهۆی دابەزینی پلەی گەرما و دروستبوونی ئاستەنگی هاتووچۆ لە قوتابخانەکاندا پشووی فەرمی دەبێت.
 
لەو پارێزگایانەی پشووی خوێندن راگەیێندراوە، فەرمانبەرانی خاوەن پێداویستیی تایبەت و ژنانی دووگیانیش ناچنە سەر کار و ئەو رۆژەیان وەک مۆڵەتی کارگێڕی بۆ هەژمار دەکرێت.