ئه‌مساڵ چوار هەزار و 880 هاونیشتمانی به‌شداری‌ فه‌ریزه‌ی حه‌ج ده‌كه‌ن


رووداو - هه‌ولێر 

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند، ئه‌مساڵ چوار هەزار و 880 هاونیشتمانی هه‌رێمی كوردستان به‌شداری فه‌ریزه‌ی حه‌ج ده‌كه‌ن.

قاسم به‌رزنجی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌ (تۆڕی میدیایی رووداو)ـی راگه‌یاند، بۆ ئه‌مساڵ چوار هەزار و 880 هاونیشتمانی به‌گشت لیژنه‌كانه‌وه‌ سه‌ردانی سعودیه‌ ده‌كه‌ن، تاوه‌كو ئێستا چوار هەزار و 600 كه‌س مامه‌ڵه‌كانیان ته‌واوكردووه‌، ئه‌وانه‌ی دیکەش هێشتا پاسەپۆرته‌كانیان راده‌ست نه‌كردووه‌، بۆیه‌ پێشبینیده‌كرێت هه‌فته‌ی داهاتوو سه‌رجه‌م مامه‌ڵه‌كان كۆتایی بێت.

‌به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان ئەوەشی گوت "له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی حه‌ج و عومره‌ی حكومه‌تی فیدراڵی عێراق پلانمان داناوه، یه‌كه‌م گه‌شتی حاجییان له‌ 10 تاوه‌كو 15ـی ته‌مووز به‌ره‌و سعودیه‌ به‌ڕێبکەین". ‌