هەڤاڵ ئەبوبەکر: بە سەرمایەی خۆماڵی شەقامی 100 مەتری جێبەجێدەکەین
هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی لە گوتارێکدا باسی لەوە کرد، گرنگترین و هەستیارترین بەشی شەقامی 100 مەتری جێبەجێدەکەن کە درێژییەکەی 32 کیلۆمەترە. سوپاسی کابینەی هەشتەم و نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد بۆ هەوڵەکانیان بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەکە. سوپاسی کۆمپانیای قەیوانیشی کرد کە بە سەرمایەی خۆماڵی ئەو پرۆژەیە جێبەجێدەکەن.