وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق سکاڵاکەی لەبارەی داخستنی کەمپەکان کشاندەوە
رووداو دیجیتاڵ
ئیڤان فایەق، وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق سکاڵاکەی لە دادگەی فیدراڵی لەبارەی داخستنی کەمپەکان لە هەرێمی کوردستان کشاندەوە.
وەزیر لە سکاڵاکەیدا داوایکردبوو، دادگەکە هەرێمی کوردستان بە جێبەجێکردنی بڕیاری ژمارە 24007ـی ساڵی 2024ـی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق تایبەت بە داخستنی کەمپی ئاوارەکان لە هەرێمی کوردستان پابەند بکات.
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق رۆژی 30ی تەممووزی ئەم ساڵی بە دوا کات بۆ داخستنی کەمپی ئاوارەکان لە هەرێمی کوردستان دانابوو.
بڕیاربوو ئەمڕۆ دادگەی فیدراڵی تاوتوێی سکاڵاکە بکات. عەلی عەباس، گوتەبێژی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران و بەڕێوەبەری لقەکانی وەزارەتەکە، ئەمڕۆ یەکشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "وەزارەتی کۆچ دەیەوێت بە زووترین کات دۆسییەکە دابخرێت و ئاوارەکان بڕۆنەوە شوێنەکانی خۆیان. سبەی بۆ ئەو مەبەستە کۆبوونەوەمان لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان هەیە."
عەلی عەباس گوتی، "لەسەرەتای ئەم ساڵەوە نزیکەی 7 هەزار خێزان لە کەمپەکانەوە گەڕاونەتەوە شوێنەکانی خۆیان؛ نزیکەی 22 هەزار خێزانی دیکە ماون و کار بۆ گەڕاندنەوەیان دەکەین."
رۆژی 07-08-2024 وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، قۆناخى سێيهمى گهڕانهوهى ئاوارهكانى دهڤهرى حهسهن شام/خازر جێبهجێ دهكرێت کە 266 خێزانن، 107یان له كهمپهكان و 159یان له دهرهوهى كهمپهكان دەژین و ئارەزوومەندانە دهگهڕێنهوه زێدی خۆیان.