منداڵه‌كانى نه‌دۆزيه‌وه و كۆچى دواییكرد
ڕووداو – هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هيد
شه‌وى هەینی 11-9-2015 مامۆستا فه‌خره‌دين سه‌ليم يه‌كێك له بريندارانى چه‌كى كيمياى كۆچى دواى كرد.
مامۆستا فه‌خره‌دين له كيميابارانى هه‌ڵه‌بجه‌دا له خێزانه 7 كه‌سيه‌كه‌ى سێ منداڵى شه‌هيد ده‌بێت و دوو منداڵيشى ون ده‌بێت ، خێزانه‌كه‌ى و دوو منداڵى ديكه‌شى بريندار ده‌بن.
ئەژی کوڕی مامۆستا فەخرەدین بە(تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند:" تاوه‌كو دوو رۆژ پێش مردنى نه‌مانزانى كه خۆشى بريندارى چه‌كى كيميايه، به‌رده‌وام له خه‌مى دايكمدا بوو، زۆر نه‌خۆش بوو بردمان بۆ پشكنين دكتۆر گووتى به كاريگه‌رى كيميايه‌كه سنگه‌كانى سووتاون و سنگيشى هەوویکردبوو، هەر ئەوەش بوويه هۆى كۆچى دوایی باوکم".
فه‌خره‌دين به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ چيرۆكى منداڵه شه‌هيد و ونبووه‌كانى ژياوه و كتێب و ياريه منداڵيیه‌كان و بيره‌وه‌ريه‌كانى منداڵه‌كانى هه‌ڵگرتووه، ئه‌ژى گووتى"چيرۆكى منداڵه ونبووه‌كان باوكميان كوشت ، به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ ئه‌وان ده‌ژيا و هه‌ر منداڵێك ده‌دۆزرايه‌وه ئه‌م به هيواى ئه‌وه‌ى منداڵى ئه‌و بێت به‌رده‌وام به‌شوێنيه‌وه بوو ، باوكم له ژيانيدا نه‌يگوتووه نه‌خۆشم ، ئه‌وه يه‌كه‌مجارى بوو له نه‌خۆشخانه بكه‌وێت و بوويه دواجاريشى".
له دواى كيميابارانى هه‌ڵه‌بجه,مامۆستا فه‌خره‌دين ده‌يزانى ده‌بێت ئه‌م رووداوه دۆكیۆمێنت بكرێت، هه‌ر له كه‌مپه‌كان له رۆژهه‌ڵاتى كوردستان ده‌ستى كرد به ئاماركردنى شه‌هيده‌كان و ناوى شه‌هيده‌كانى ده‌نووسى و بوويه ده‌سته‌ى دامه‌رزێنه‌رى كۆمه‌ڵه‌ى قوربانيانى كيميابارانى هه‌له‌بجه.
ئاراس عابيد، جێگرى سه‌رۆكى ئه‌و كۆمه‌ڵه‌يه به تۆڕی میدیایی رووداوى گووت:"پياوى هينده دڵسۆز كه‌م بوو به‌رده‌وام له خه‌مى هه‌ڵه‌بجه‌دا بوو".
مامۆستا فه‌خره‌دين له ساڵى 1949 له ته‌وێڵه له دايكبووه له خاک و خۆڵى هه‌ڵه‌بجه چه‌ند كارێكى هونه‌رى له سه‌ر كيميابارانى هه‌ڵه‌بجه ئەنجامداوە.
بەرلەمردنی له گۆڕستانى گوڵانى سه‌روو له هه‌ڵه‌بجه له ته‌نيشت گۆڕى سێ منداڵه شه‌هيده‌كه‌ى شوێنێکی بۆ خۆى ديارى كردبوو، هه‌ر له سه‌ر وه‌سییەتى خۆشى له‌و شوێنه به خاك سپێرا و كۆتايى به چيرۆكى چاوه‌ڕوانيه‌كانى هات.
به‌ڵام تاوەکو ئێستا 68 خيزانى هه‌ڵه‌بجه‌ىی له چاوه‌ڕوانى دۆزينه‌وه‌ى 101 منداڵه ونبووه‌كه‌يانن و 254 بريندارى چه‌كى كيميايش كه برينه‌كانيان سه‌خته له چاوه‌ڕوانى وه‌رگرتنى چاره‌سه‌ردان.