پارتی ملیۆنێک دەنگی تێپەڕاند
رووداو دیجیتاڵ
بەپێی زانیاری و لێکدانەوەکانی رووداو، لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق 2025دا توانی زیاتر لە یەک ملیۆن دەنگ بەدەستبهێنێت.
رۆژی 09ی تشرینی یەکەمی 2025 هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدانی تایبەت کە لە هێزە ئەمنییەکان و ئاوارەکان پێکهاتبوون، بەڕێوەچوو. تێیدا بەپێی ئەنجامە بەراییەکان پارتی دیموکراتی کوردستان 94 هەزار 666 دەنگی بەدەستهێنابوو. لە کۆی گشتیی دەنگدانی گشتی تەنیا لە بازنەکانی هەرێمی کوردستان 832 هەزار دەنگی بەدەستهێناوە. بە کۆی گشتی (1,024,728) دەنگی هێناوە.
بەپێی لێکدانەوەکانی رووداو بەگوێرەی ئەو ژمارانە پارتی دیموکراتی کوردستان، ملیۆنێک دەنگی تێپەڕاندووە و بەمەش چاڵنجی یەک ملیۆن دەنگی بردەوە. هاوکات ئەو چاڵنجە نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کاتی پرۆسەی بانگەشەی هەڵبژاردن رایگەیاندبوو.
ژمارەی کورسیی لایەنەکان لە هەرێمی کوردستان بەمجۆرەیە:
کورسیی لایەنەکان لە هەرێمی کوردستان (-+1)
پارتی دیموکراتی کوردستان: 21 کورسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان: 10 کورسی
رەوتی هەڵوێست: 5 کورسی
جووڵانەوەی نەوەی نوێ: 3 سێ کورسی
یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان: 4 کورسی
کۆمەڵی دادگەری: 1
هاوکات، ژمارەی دەنگی لایەنەکان بەپێی دەنگ، بەمجۆرەیە:
پارتی: 1,024,728 دەنگ
یەکێتی: 484,679 دەنگ
هەڵوێست: 152,281 دەنگ
نەوەی نوێ: 131,835 دەنگ
یەکگرتوو: 162,455 دەنگ
کۆمەڵ: 42,793 دەنگ
بەرەی گەل: 47,906 دەنگ