پەرلەمانتارێك 6 دۆسیەی گەندەڵی دەداتە داواكاری گشتی
رووداو- سلێمانی
ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان، لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك رایگەیاند چیدی بێدەنگ نابێ لە بەرامبەر ئەو بەڵگەی گەندەڵییانەی دەستیكەوتوون و لەڕێی دادگاوە رێوشوێنی یاسایی دەگرێتەبەر.
د. فەرسەت سۆفی، ئەندامی فراكسیۆنی زەرد لە پەرلەمانی كوردستان دوێنێ 11/1/2014 چووە داواكاری گشتی هەولێر و هەموو ئەو بەڵگە و دۆسیانەی دایە داواكاری گشتی. دوای ئاگادارینامەكەی فرسەت سۆفی، عەلی حەمە ساڵح، ئەندامی فراكسیۆنی گۆڕان، لە پەرلەمانی كوردستان، هەر لە فەیسبووكەوە رایگەیاند، سكاڵای یاسایی لە دژی ئەوانە تۆمار دەكات كە گەندەڵییان كردووە.
6 دۆسیەی گەندەڵی درانە دادگا
د.فرسەت سۆفی، دوای گەڕانەوەی لە داواكاری گشتی قسەی بۆ ( رووداو) كرد و گوتی "هەموو ئەوانەی لام بوون، لە بارەی گەندەڵی و ناڕوونی لە خەرجكردن و زۆر شتی دیكە، هەموویم دایە داواكاری گشتی، پێشمگوتن، هێشتا راپۆرتی دیكەشم لایە و دەتاندەمێ، دواتریش ئەوانە هەمووی دیسانەوە دەدەمە دەستەی نەزاهە".
فرسەت سۆفی دەڵێ ئەوەی داویەتییە داواكاری گشتی پێكدێ لە پرسی "وەبەرهێنان، غازی ماڵان، كۆبۆنی نەوت، مووچەی بێدەوام، وەزارەتی كارەبا، وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوان".
هەروەها دەڵێ بۆ هەندێك لە بەڵگەكان پشتی بە راپۆرت و زانیاری دیوانی چاودێری دارایی بەستووە و لەنێو هەموو ئەوانەی كاری لەسەر كردوون، هێما بۆ یەكێك لە دۆسیەكان دەكات "وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوان، لە ساڵی 2013 بۆ یادێكی تایبەت بە شەهیدان، بڕی 5 ملیۆن دۆلاری خەرجكردووە، دیار نییە ئەو 5 ملیۆن دۆلارە چۆن خەرجكراوە و دەبێ دادگا و داواكاری گشتی یەكلایی بكاتەوە ئەو پارەیە چی لێكراوە".
"داوام لێدەكەن بێدەنگ بم"
ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان لەسەر لیستی كۆمەڵی ئیسلامی دەڵێ دەستی بەستراوە لەوەی ئەو دۆسیەی گەندەڵییەی لایەتی بیداتە دادگا، لەوبارەوە گوتی "دەركەوت حكومەتی تەوافوقی چاكسازیی پێ ناكرێ".
سۆران عومەر، پێیوایە پەرلەمانتاران بەهۆی نائومێدی لە چاكسازی و رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی، لەسەر ئاستی خۆیانەوە پەنا بۆ دادگاكان دەبەن و هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی بەڵگەنامە و دۆكیۆمێنت و دۆسیەكان دەكەن "پەرلەمانتار ناچارە لەرێگەی فەیسبووكەوە خەڵك تێبگەیەنێ كە چی هەیە و چی دەگوزەرێ".
لەبارەی بەڵگەنامەكەی بەردەستی خۆیەوە كە دەڵێ "داوایان لێكردووم جارێ رایگرم و نەیدەمە دادگا"، گوتی كە پەیوەندی بە وەزارەتی شارەوانییەوە هەیە "وەزیری شارەوانی لە هەولێر 27 دۆنم زەوی كردووە بەناوی حیزبێكەوە بە نایاسایی". سۆران عومەر رەتیكردەوە حیزبەكەی خۆی داوایان لێكردبێت بێدەنگ بێت، بەڵام گوتی "بەشێوەیەكی گشتی لەبەرئەوەی هەموو لایەنەكان وەزیریان لەو حكومەتەدا هەیە، كۆدەنگییەك هەیە لەسەر بێدەنگی".
با 10 وەزیرەكە چاكسازی بكەن
ئایا لەنێو 111 ئەندامی پەرلەمانی كوردستان، بۆچی تەنیا چەند پەرلەمانتارێك باسی رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و ئاشكراكردنی ئەو بەڵگانە دەكەن كە بەردەستیان كەوتوون؟
سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی لە پەرلەمانی كوردستان دەڵێت بەهۆی پەیوەندی تاكەكەسیی ئەوان بە دامودەزگاكانی حكومەت، یان دزەكردنی زانیارییەكانەوە بەڵگەكان دەستدەكەون "بەڵام ئێمە لە قۆناغێكداین كە چارەسەركردنی كێشەكان بە رێككەوتن بێت باشترە".
مەروان گەڵاڵی، رەتیدەكاتەوە "كۆندەگییەك هەبێ لەسەر بێدەنگی"و دەڵێ ئەوكاتەی خۆم لیژنەی دانوستانكار بووم، مەرجەكانی پارتی و ئێمەش ئەوە بوو رووبەڕووی گەندەڵی ببینەوە، بەڵام 8 مانگی تەمەنی حكومەت زووە بڕیار بدەین لەسەر ئەوەی حكومەت چی كردووە".
سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی لە پەرلەمانی كوردستان دەڵێ پێویست ناكات لە رێگەی راگەیاندنەوە ئەو پرسە بورووژێنرێت "ئێمە و گۆڕان و یەكگرتوو 10 وەزیرمان هەیە، ئەگەر هەر وەزیرێك لەشوێنی خۆیەوە چاكسازی بكات، كاری زۆر باش دەكرێت، با جارێ 10 وەزیرەكەی خۆمان چاكسازی بكەن".
"باشترە وەزیرەكان بانگ بكەن"
ئەوانەی لە فەیسبووك گەندەڵی بڵاودەكەنەوە، گۆران ئازاد بە "كۆمیدیترین پەرلەمانتار" ناویان دەبات و دەڵێ "چ پێویست دەكات وابڵاوی بكەنەوە، مەگەر ئەوان پەرلەمانتار نین و دەسەڵاتی لێپرسینەوەی وەزیریان پێنەدراوە".
ئەو ئەندامەی فراكسیۆنی سەوز لە پەرلەمانی كوردستان دەڵێ مەسەلەكە ئەوە نییە كێ بەڵگەی لایە، مەگەر كاتی خۆی ئەو لیژنانەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان دروستیكردن لەسەر گەندەڵی "كەمیان بەڵگە كۆكردەوە، ئەگەر چارەكی ئەوانەش لێپرسینەوەیان لەگەڵ بكرایە، ئێستا دۆخێكی دیكەمان دەبوو".
بەبڕوای گۆران ئازاد، باشترە وەزیرەكان بانگ بكەن و لێپرسینەوەیان لەگەڵ بكەن. بەڵام فرسەت سۆفی، رەتیدەكاتەوە تەنیا قسەبكەن و پێیوایە ئیدی دەبێ "دادگا رۆڵی خۆی ببینێ، جگە لە بانگكردنی وەزیر دەبێ ئێمە دەستپێبكەین، من هەنگاوی یەكەمم نا و بەردەوامیش دەبم و خۆم شەرمەزاری خەڵكی كوردستان ناكەم".
2 ملیاری زانكۆ و 62 ئۆتۆمبیلی حكومەت
تەنیا پەرلەمانتاران نین دەستیان بە راوكردنی دۆسیەكانی گەندەڵی كردووە، سەرۆكی رێكخراوی سكاڵا و چاودێری لە سلێمانی دەڵێ بەرپرسانی زانكۆی سلێمانییان داوەتە دادگا "لەسەر دیارنەمانی 2 ملیار دینار لەو زانكۆیە، پارێزەرمان بۆ داناوە و قۆناغێك چووەتە پێشەوە و چاوەڕوانی بڕیاری دادگاین".
شڤان زەنگەنە، هەروەها باسی دۆسیەیەكی دیكە دەكات كە داویەتییە پارێزگای سلێمانی بۆ ئەوەی وەڵامیان بدەنەوە "62 ئۆتۆمبیلی حكومەت لە سلێمانی بۆ كاری دیكە بەكاردەهێنرێن و بەڵگەمان لەلایە دوای دەوام خەڵك كاریان پێدەكات". هەروەها دەڵێ "بەشێك لە پرۆژەكانی سلێمانی مۆڵەتیان نییە، كارەسات ئەوەیە هەندێك لەوانە پڕۆژەی نیشتەجێبوونی زەبەلاحن. دوای كۆكردنەوەی بەڵگەكان دەیاندەینە دادگا".
سەرۆكی رێكخراوی چاودێری و سكاڵا، نیگەرانە لەوەی شارەوانی سلێمانی كارئاسانییان بۆ ناكات و بەڵگەكانیان پیشان نادات "بەڵام بۆ پەرلەمانتاران باشترە و ئەوان دەتوانن ئاسانتر بەڵگەكانیان دەستبكەوێ". گوتیشی "زۆر بابەتی گوماناوی هەن، دەمانەوێ بەڵگەیان لەسەر كۆبكەینەوە".