سێ هەینییە رێگە نەدراوە نوێژ لە مزگەوتێکی ورمێ بکرێت
رووداو - ورمێ
نزیکەی 3 ھەفتەیە رێگا نەدراوە نوێژی ھەینی لە مزگەوتی قودسی شاری ورمێ بەڕێوەبچێت. ھۆکارەکەشی دوورخستنەوەی پێشنوێژی ئەو مزگەوتە و دانانی کەسێکی دیکەیە لە لایەن رێکخراوێکی حکوومییەوە.
ھێزێکانی پۆلیس داوا لە خەڵک دەکەن گوێ بە بڕیاری دوورخستنەوەی ئەو مامۆستایە بدەن، بەڵام ھاوڵاتیانی ناڕازی دەڵێن: دەبێ پێشنوێژی پێشوو بگەڕەتەوە سەر کارەکەی خۆی.