لە چیای شنگال دوو منداڵ دەسووتێن

رووداو - دهۆک

لە چیای شنگال ئاگر لە خێوەتی ماڵێکی ئاوارە بەردەبێت و بەهۆیەوە دوو منداڵ دەسووتێن.

خەیری یوسف، كە دانیشتوویەکی چیای شنگالە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەمڕۆ بەیانی خێوەتی ماڵێکی ئاوارە ئاگریگرت، لە ئەنجامدا 2 منداڵی تەمەن 7 ساڵ و 5 ساڵ سووتان و بەو هۆیەوە گیانیان لە دەستدا.

هەروەها گوتیشی دایکیشیان بەهۆی ئاگرەكە سووتاوە و ئێستا بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست لە نەخۆشخانەیە.

ئەو خێزانە خەڵکی گرعوزەیر لە باشووری رۆژئاوای شنگالن، بەهۆی کۆنترۆڵکردنی ناوچەکەیان لەلایەن داعشەوە ئاوارەی چیای شنگال بوون.