لە هەولێر پێنج کەس بە تۆمەتی دەستکاریکردنی پێوەری زیرەک دەستگیردەکرێن
رووداو دیجیتاڵ
لە هەولێر لە هەولێر پێنج کەس بە تۆمەتی دەستکاریکردنی پێوەری زیرەک دەستگیرکران و راگەیاندنی پارێزگای هەولێریش دەڵێ، "لەکاتی دەستکاریکردنی پێوەرەکاندا دەستگیرکراون."
ئەمڕۆ شەممە 12.2.2022 راگەیاندنی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، دوای کۆکردنەوەی زانیاری سەبارەت بەو کەسانەی دەستکاری پێوەری زیرەکی کارەبای گەڕەکەکان دەکەن، ئێوارەی ئەمڕۆ بە فەرمان و راسپاردەی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لەلایەن لێژنەکانی قایمقامیەتی ناوەندی هەولێر و پۆلیسی شارەوانییەوە، پێنج کەس لەکاتی کارکردنیان و دەستکاریکردنی پێوەری زیرەکی کارەبا لە یەکێک لەگەڕەکانی شاری هەولێر دەستگیرکران.
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە "دوای دەستگیکردنیان و دەست بەسەر داگرتنی ئۆتۆمبێلەکەیان و ئەو کەلوپەلانەی کارەکەیان پێ کردووە، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتبارەکان کراوەتەوە و رەوانەی دادگە دەکرێن."