لە گوندێکی سنووری هەولێر شەڕ لەنێوان دوو بنەماڵە دروستبوو
رووداو دیجیتاڵ
لە گوندێکی سنووری پارێزگای هەولێر شەڕ لەنێوان دوو بنەماڵەدا دروستبوو و چەکی تێدا بەکارهات.
دەوروبەری کاژێر 11:30 شەڕ لەنێوان دوو بنەماڵە لە گوندێکی سەر بە کۆمەڵگەی مەلائۆمەر لە پارێزگای هەولێر هەڵگیرسا.
چەند هاونیشتمانییەکی گوندەکە بە تۆڕی میدیایی رووداویان راگەیاند، کێشەیەکی کۆن لەنێوان بنەماڵەکاندا هەبووە و سەری هەڵداوەتەوە و ئەمشەو شەڕ لەنێوانیاندا هەڵگیرساوە.