ئاسایشی هەولێر: شەڕەکەی مەلائۆمەر لەسەر کێشەی کۆمەڵایەتی بووە و کۆنترۆڵکرا
رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر دەڵێت، شەڕەکەی نێوان دوو خانەوادە لە مەلائۆمەر کۆنترۆڵکراوە و "تۆمەتباران دەستگیر دەکرێن و دەدرێنە دادگە."
ئاسایشی هەولێر لەبارەی شەڕەکەی مەلا ئۆمەر دەڵێت، "لەسەر کێشەی کۆمەڵایەتی و لەنێوان دوو بنەماڵەدا بووە. بارودۆخە لەلایەن هێزەکانمانەوە کۆنترۆڵ کراوە، سەرجەم تۆمەتباران دەستگیر دەکرێن و دەدرێنە دادگە."
دەوروبەری کاژێر 11:30 شەڕ لەنێوان دوو بنەماڵە لە گوندێکی سەر بە کۆمەڵگەی مەلائۆمەر لە پارێزگای هەولێر هەڵگیرسا.