مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە پاتریارکی نوێی کلدانی لە جیهان دەکات


رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی هەڵبژاردنی پاتریارکی نوێی کەنیسەی کلدانی لە جیهان، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی مار پۆڵسی سێیەم نۆنا دەکات و دەڵێ: "هەرێمی کوردستان، شانازی بە پێگەی خوشک و برا کلدانەکان و گشت کریستیانانی کوردستان دەکات".
 
رۆژی یەکشەممە، 12ـی نیسانی 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا هیوای سەرکەوتنی بۆ پاتریارکی نوێ خواست و رایگەیاند: "بە بۆنەی هەڵبژاردنتان بە پاتریارکی نوێی کەنیسەی کلدانی لە جیهان، گەرمترین پیرۆزباییتان ئاراستە دەکەین و هیوای سەرکەوتنتان لەم ئەرک و بەرپرسیارێتییە گەورەیەدا بۆ دەخوازین."
 
سەبارەت بە پێکەوەژیانی پێکهاتەکان لە هەرێمی کوردستان، سەرۆکی حکومەت لە راگەیێندراوەکەدا جەخت لەوە دەکاتەوە: "هەرێمی کوردستان، شانازی بە پێگەی خوشک و برا کلدانەکان و گشت کریستیانانی کوردستان دەکات و جەخت لەسەر پابەندبوونی نەگۆڕمان بەهێزکردنی کولتووری پێکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکهاتە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان دەکەینەوە."