لە ئاهەنگی خانەوادەیەکی کوردی ئیستەنبووڵدا خشڵ و زێڕ جووڵەی لە بووک بڕی

 
رووداو دیجیتاڵ 

حەیدەر قەرە کە بازرگانێکی وانی باکووری کوردستانە، لەگەڵ چاغڵا ئۆز، ڤڵۆگەری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ژیانی هاوژینیی پێکهێنا، بڵاوبوونەوەی دیمەنی ساتی پێشکێشکردنی زێڕ بە بووک، بووە جێی سەرنجی خەڵک و میدیاکان، چونکە هێندە زێڕ بە دیاری لە مل و دەستی چاغڵا ئۆز ئاڵێندران، نەیدەتوانی بە ئاسانی جووڵە بکات.
 
لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا کە هاوڕێکانی چاغڵا ئۆز بڵاویان کردووەتەوە، پرسیار لە ئۆز دەکرێت:"ئێستا تۆ هەموو ئەو زێڕانە بەخۆتەوە دەکەیت و دەگەڕێیت". چاغڵا ئۆز لە وەڵامدا دەڵێ، پەنا بەخوا دەتوانم ئەو زێڕانە هەڵبگرم!
 
لەوکاتەدا حەیدەر قەرە دەڵێ:"بەڵام ئەمە هەمووی نییە! لە خوارەوە دوو هێندەی ئەمە هەیە. 
 
ئاهەنگەکە لە ئیستەنبووڵ بەڕێوەچوو و چەندین گۆرانیی کوردیی وەکو؛ چاڤ رەشا من دەلالا من، هایێ ئەز کچکێ کوردانم و کورمانجی هەرەگولێ لێدران. 
 
حەیدەر قەرە  لە ئینستاگرامدا 1.2 ملیۆن فۆڵۆوەری هەیە و چاغڵا ئۆز لە هەمان پلاتفۆرمدا 1.1 ملیۆن فۆڵۆوەری هەیە.