جووتیارانی کورد لە سەرگەڕان دژی رێکارەکانی سوپای عێراق گردبوونەوە

رووداو دیجیتاڵ

جووتیارانی کورد دژی رێکارەکانی سوپای عێراق لە سەرگەڕانی سنووری پارێزگای کەرکووک گردبوونەوە. پەیامنێری رووداو دەڵێت، ئەمڕۆ دووەمین جارە خۆپێشاندان دەکەن، پێشتر بەڵێنیان پێدرابوو کێشەکانیان چارەسەر بکەن، بەڵام چارەسەر نەکرا. 
 
سوپای عێراق لە سنوورەکە بەگوێرەی جووتیاران رێگرییان لێدەکات بەرهەمەکانیان ببەنە دەرەوە هەروەها بە پێچەوانەشەوە. جووتیارێک قسەی بۆ هیوا حوسامەدین، پەیامنێری رووداو کرد و دەڵێت: "هەموو شتێکمان لێ قەدەخە کراوە، حکومەت بۆ ئەوەیە یارمەتیمان بدات، بەڵام ئێستا لە دژمان کار دەکەن."
 
ئەو جووتیارە باسی لەوەکرد کە "سوپا رێگەی گوندەکەیانی گرتووە، تەنانەت نایەڵن بگەڕێینەوە گوندەکەمان."
 
هێزێکی سوپای عێراق ریگرییان لە لە تیمی رووداو کرد رووماڵی خۆپێشاندانەکانی جووتیارانی کورد بکەن.