عێراق و سووریا گفتوگۆ لەسەر کردنەوەی دەروازەی رەبیعە دەکەن

12-09-2025
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
سەرۆکی لیژنەی ئەمنی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا رایگەیاند، گفتوگۆ لەگەڵ سووریا دەستیپێکردووە بۆ کردنەوەی دەروازەی سنووری رەبیعە لەنێوان ئەو پارێزگایە و شاری حەسەکەی رۆژئاوای کوردستان.
 
محەممەد کاکەیی، سەرۆکی لیژنەی ئەمنی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا رۆژی هەینی 12-09-2025 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "دانوستاندن لەسەر ئاستی هەردوو دەزگای هەواڵگریی عێراق و سووریا دەستیپێکردووە بۆ کردنەوەی دەروازەی سنووری رەبیعە لە سنووری نێوان نەینەوا و شاری حەسەکە."
 
ئەو دەروازەیە لە ساڵی 2014وە بەهۆی شەڕی داعش داخراوە، کە دەکەوێتە سنووری ناحیەی رەبیعە و 120 کیلۆمەتر لە سەنتەری شاری مووسڵی ناوەندی پارێزگای نەینەواوە دوورە.
 
محەممەد کاکەیی گوتی: "ئەوەی پەیوەندیدار بێت بە لایەنی عێراقی ئامادەکارییەکان کراون، دیوی نەینەوای دەروازە سنوورییەکە ئامادەیە و رەزامەندی لایەنی سووری ماوە کە بکرێتەوە.
 
کاکەیی پێیوایە، کردنەوەی ئەو دەروازەیە کاریگەری لەسەر ئاڵوگۆڕی بازرگانی دەبێت.
 
لە 7ی ئەیلوول رێگەی نێوان ناوچەی کەسک لە نەینەوا لەگەڵ رەبیعە کرایەوە کە 16 کیلۆمەترە و بەشێکە لە پڕۆسەی ئامادەکردنی دەروازەی سنووری رەبیعە.
 
سەرۆکی لیژنەی ئەمنی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا رایگەیاند: "لەدیوى حەسەکە، هێزەکانى سووریاى دیموکرات (هەسەدە) باڵادەستن، بەڵام هێزەکانیان نزیک نین لە دەروازەکە." 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

راهێنانێکی هاوبەشی پێشمەرگە و سوپای عێراق. وێنە: رووداو/ئەرشیڤ

زیاتر لە ساڵێکە 442 پێشمەرگە لە لیوای هاوبەش چاوەڕێی دەستبەکاربوونن

زیاتر لە ساڵێکە 442 پێشمەرگە لە لیوای دووی هاوبەشی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق چاوەڕێی فەرمانی دەستبەکاربوون و دامەزراندنیانن. نوێنەری هەرێمی کوردستان لە ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان دەڵێت، دەستبەکاربوونیان پێویستی بە "رێککەوتنی سیاسی و تەرخانکردنی دارایی" هەیە