وەرزی هەڵگرتنەوەی پەمۆ لە باکووری کوردستان دەستیپێکرد

رووداو-هەولێر

بە دەستپێکردنی پاییز وەرزی هەڵگرتنەوەی پەمۆ لە باکووری کوردستان و ئامەد دەستیپێکرد. لە ئامەد کوڕ و کچ لە بەیانی زووەوە روو لە کێڵگەکانی پەمۆ دەکەن بۆ ئەوەی هاوکاری بنەماڵەکانیان بکەن. 

جووتیاران ئەمساڵ ناڕازین لە نرخی پەمۆ و بە هەرزانی لەقەڵەمی دەدەن. بەگوتەی جووتیاران نرخی تۆی پەمۆ، سووتەمەنی، دەرمان و ئاو گرانبووە بەڵام نرخی پەمۆ بەراورد بە ساڵی رابردوو لەگەڵ خۆی ماوەتەوە.