كچانی رۆژ ئامادەن بەشداری شەڕی شنگال بكەن

رووداو - شاریا

كچانی رۆژ، هێزێكی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگەیە و لە 470 كچی كوردی ئێزدی پێكهاتووە.

ئەم هێزە لە سەرەتای ئەمساڵەوە پێکهێنراوە و لەوکاتەوە سەرقاڵی مەشق و پەروەدەی سەربازین بۆئەوەی لە ئۆپەراسیۆنی گرتنەوەی شنگالدا بەشداربن. 

هەندێک لە ئەندامانی ئەم هێزە بۆ رووداو دوان و ئامادەیی خۆین بۆ شەڕی گرتنەوەی شنگال و هەر ئەرکێکی دیکەی پێشمەرگایەتی لە سەرانسەری کوردساتن دەربڕی.