لە باکووری کوردستان موختارێک لەسەر دارگوێزێک کەوتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا

رووداو دیجیتاڵ

موختارێک لە باکووری کوردستان لەسەر دارگوێزێک کەوتەخوارەوە و گیانی لەدەستدا. رووداوەکە لە سنووری شارۆچکەی قاغزمان لە پارێزگای قەرس روویدا. 
 
موختاری گوندی شاهیندەرە بە ناوی عەبدولڕەحمان شاهان بۆ تەکاندنی گوێز لە باخەکەیدا چووە سەر دارگوێزێک و کەوتەخوارەوە و بە سەختی بریندار بوو.
 
دوای ئاگادارکردنەوەی لایەنە پەیوەندیدارەکان، تیمە تەندروستییەکان رەوانەی شوێنی رووداوەکە کران. 
 
شاهان لە لایەن تیمە تەندروستییەکانەوە گوازرایەوە بۆ نەخۆشخانەی قاغزمان و لەوێشەوە رەوانەی نەخۆشخانەی شاری قەرس کرا. 
 
سەرەڕای هەوڵی پزیشکان، عەبدلوڕەحمان شاهان بەهۆی سەختی برینەکەیەوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.