ناوی بەربژێرانی پارتی کە زۆرترین دەنگیان هێناوە

رووداو دیجیتاڵ
 
ژمارەیەکی بەرچاو لە بەربژێرەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەنگێکی زۆریان هێناوە. لەنێو پیاواندا بناس عەلی بە 49 هەزار و 188 دەنگ و لەنێو ژنانیشدا کەوی میرۆ بە 18 هەزار و 985 دەنگ پێشەنگی پارتین. 
 
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست تۆڕی میدیایی رووداو کەوتوون؛ بناس عەلی بە 49 هەزار و 460 دەنگ، فەرهاد ئەترووشی بە 36 هەزار و 188 دەنگ، رێبوار هادی بە 30 هەزار و 441 دەنگ، زیرەک تەیار بە 29 هەزار و 675 دەنگ و جووتیار خدر بە 29 هەزار 218 دەنگ سەرلیستی زۆرترین دەنگیان لە لیستی پارتی دا گرتووە.
 
هاوکات کەوی میرۆ بە 18 هەزار و 985 دەنگ، هەڵات سلێمان بە 18 هەزار و 83 دەنگ، چیمەن حوسێن بە 14 هەزار و 851 دەنگ، ئاڤێستا مام یەحیا کۆیی بە 10 هەزار و 160 دەنگ و پەروین ئەکرەم بە 9 هەزار و 719 دەنگ پێشەنگی بەربژێرانی ژنن لە پارتی دیموکراتی کوردستان.
 
پێنج بەربژێری پیاو لە لیستی پارتی کە زۆرترین دەنگیان هێناوە:
 
بناس عەلی
49460 دەنگ 
 
فەرهاد ئەترووشی 
36،188 دەنگ 
 
رێبوار هادی 
30،441 دەنگ 
 
زیرەک تەیار 
29،675 دەنگ 
 
جووتیار خدر
29،218 دەنگ 
 
پێنج بەربژێری ژن لە لیستی پارتی کە زۆرترین دەنگیان هێناوە:
 
کەوی میرۆ 
18,985 دەنگ
 
هەڵات سلێمان
18,083 دەنگ 
 
چیمەن حوسێن 
14,851 دەنگ 
 
ئاڤێستا مام یەحیا 
10,160 دەنگ
 
پەروین ئەکرەم 
9,719 دەنگ