لە سنووری خورماتوو بەهۆی رووخانی دیوارێکەوە منداڵێک گیانی لەدەستدا و دایکیشی بریندارە

13-01-2023
هێمن عەساف
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بەهۆی رووخانی دیواری ماڵەکەیانەوە، لە گوندێکی سنووری شارۆچکەی سلێمان بەگ لە قەزای خورماتوو لە پارێزگای سەڵاحەدین، منداڵێکی دوو ساڵ گیانی لەدەستدا و دایکیشی برینداربوو.
 
رۆژی هەینی، 13-1-2023، عەمید حوسێن عەلی، بەڕێوەبەری پۆلیسی خورماتوو بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، لە گوندێکی سنووری سلێمان بەگ دیواری خانووی ماڵێک رووخاوە و بەهۆیەوە کچێکی دوو ساڵ گیانی لەدەستداوە و دایکیشی برینداربووە.
 
لەبارەی هۆکاری رووداوەکەوە، بەڕێوەبەری پۆلیسی خورماتوو گوتی، هۆکاری رووخانی دیوارەکە کۆنی دیوارەکە بووە.
 
منداڵەکە ناوی لینا عەبدولسەلامە و دایکشیشی ناوی هند محەممەدە و تەمەنی 37 ساڵە.
 
عەمید حوسێن عەلی ئاماژەی بەوەکرد، دایکی منداڵەکە بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی خورماتوو کراوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی کەرکووک

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی کەرکووک: لە 24 کاژێردا گەشتەکان دەستپێدەکەنەوە

ئیدارەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی کەرکووک رایگەیاند، تەواوی ئامادەکارییە تەکنیکی و کارگێڕییەکان تەواو بوون و لە 24 کاژێری داهاتوودا گەشتەکان لە فڕۆکەخانەکە دەستپێدەکەنەوە