نێچیرڤان بارزانی: لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی قەتەر جەختمان لە گرنگیی گفتوگۆ بۆ چارەسەرکردنی ئاڵنگارییە هەرێمییەکان کردەوە
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیرانی قەتەر لە میونشن کۆبوونەوە و جەختیان لە چارەسەرکردنی ئاڵنگارییە هەرێمییەکان کردەوە.
ئەمڕۆ هەینی 13-2-2026 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەراوێزی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لە ئەڵمانیا لەگەڵ محەممەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی، سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر کۆبووەوە.
دوای کۆبوونەوەکە، نێچیرڤان بارزانی لە نووسینێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسی، لە کۆبوونەوەکەدا "جەختمان لە گرنگیی گفتوگۆ و رێبازی بنەمادار و بەرپرسانە بۆ چارەسەرکردنی ئاڵنگارییە هەرێمیییەکان لەپێناو بەدەستهێنانی ئاشتییەکی بەردەوام کردەوە".
هاوکات سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان
ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 2026/2/13، لە بەردەوامیی دیدارەکانیدا لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ بەڕێز شێخ محەمەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی، سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا دوایین پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکانی ناوچەکە و لێکەوتەکانی ئاڵۆزییەکان تاوتوێ کران. هەردوولا جەختیان لە گرنگیی پاراستنی ئارامی و سەقامگیری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کردەوە و هاوڕا بوون لەسەر پێویستیی هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ ڕێگریکردن لە پەرەسەندنی گرژییەکان.
هەر لە دیدارەکەدا، بیروڕایان دەربارەی دۆخی عێراق و هەرێمی کوردستان گۆڕییەوە و هاریكاریی هاوبەشیان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە ئەمنییەکان و دەستەبەرکردنی ئاشتی لە ناوچەکەدا، بە پێویست و گرنگ زانی.