کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی و نه‌واف سه‌لام؛ دوایین پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه تاوتوێ كران
رووداو دیجیتاڵ
له چوارچێوه‌ی کارنامه‌که‌یدا له كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ نه‌واف سه‌لام، سه‌رۆكوەزیرانی لوبنان كۆبووه‌وه.
بەگوێرەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ لوبنان و دوا پێشهاته‌كانی دۆخی سیاسی و ئه‌منیی ناوچه‌كه تاوتوێ كران. هه‌ردوولا جه‌ختیان له پته‌وكردنی هاریكاریی هاوبه‌ش له بوارە جیاوازه‌كاندا كرده‌وه، به‌تایبه‌تی له‌و بوارانه‌ی خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌ردوولا ده‌گه‌یه‌نن.
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیدارەكه‌دا، باس له گرنگیی پاراستنی ئارامی و سه‌قامگیری له رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست كرا، هه‌روه‌ها بیروڕایان لەبارەی لێكه‌وته‌كانی ئاڵۆزییه‌كان له‌سه‌ر دۆخی مرۆیی و ئابووریی ناوچه‌كه گۆڕییه‌وه"، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان وا دەڵێت.