نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە جووتیار عادل دەکات
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی سەرۆکی فەرمانگەی میدیا و زانیاریی هەرێمی کوردستان کرد بەبۆنەی کۆچی دوایی باوکییەوە.
رۆژی هەینی، 13ی ئادار سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیەکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان هاوخەمی خۆی بۆ بنەماڵەی جووتیار عادل، سەرۆکی فەرمانگەی میدیا و زانیاریی هەرێمی کوردستان دەربڕیوە.
هەروەها لە پەیامەکەدا هاتووە: "له خواى مه‌زن داواكارم گيانى خوالێخۆشبوو به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به هه‌مووان ببه‌خشێت."
دەقی پرسەنامەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
پرسه‌نامه‌يه‌ك له سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه
سه‌ره‌خۆشى له به‌ڕێز د. جووتیار عادل، سەرۆکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری ده‌كه‌م بۆ كۆچى دواييى خوالێخۆشبوو‌ى باوكيان. هاوخه‌می خۆیان و بنه‌ماڵه به‌ڕێزه‌كه‌یانم.
له خواى مه‌زن داواكارم گيانى خوالێخۆشبوو به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به هه‌مووان ببه‌خشێت.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2026/3/13