بنکەی سەربازیی کەی وەن لە کەرکووک کرایە ئامانج
رووداو دیجیتاڵ
بنکەی سەربازیی کەی وەن لە کەرکووک کرایە ئامانج، بەڵام هیچ زیانێکی نەبوو.
عامر شوانی، گوتەبێژی پۆلیسی کەرکووک، ئەمڕۆ هەینی 13-3-2026 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەمشەو دەنگی تەقینەوە لە ناوچەیەکی کەرکووک هات و هێزە ئەمنییەکان چوونە شوێنەکە بە مەبەستی ئاگاداربوون لە دۆخەکە و لێکۆڵینەوە.
عامر شوانی گوتی، ئاماژە سەرەتاییەکان ئەوە دەردەخەن کە بنکەی کەی وەن کراوەتە ئامانج.
لەبارەی هەمان بابەت، سەرچاوەیەکی ئەمنی لە کەرکووک بە رووداوی گوت، دوو مووشەک لەنێوان گەڕەکەکانی کوردستان و عەمەل شەعبییەوە ئاراستەی کەی وەن کراون، بەڵام هیچ کامیان ئامانجیان نەپێکاوە و هەربۆیەش هێرشەکە هیچ زیانێکی نەبووە.
ئەم هێرشە لە کاتێکدایە، لە 28ی مانگەوە کە جەنگی ئیسرائیل و ئەمریکا لەگەڵ ئێران دەستی پێکردووە دەیان جار بە درۆن و مووشەک هێرش کراوەتە سەر باشووری کوردستان.