لە رانیە خێزانێک شەش کوڕیان لە بەرەکانی شەڕدان

رووداو- رانیە

لە شارۆچكەی رانیە خێزانێک خاوەنی شەش کوڕن و هەموویان پێشمەرگەن، ئێستا هەر شەشیان لە بەرەكانی پێشەوەی شەڕدان لە رووبەڕووبوونەوەی چەکدارانی داعش.

دایک و باوکی ئەم پێشمەرگانە دەڵێن شانازی بە کوڕەکانیان دەکەن کە شەڕ لە دژی چەكدارانی داعش دەکەن.  منداڵ و هاوسەری ئەو پێشمەرگانەش دەڵێن ئەو کاتەی شەڕی پێشمەرگە و داعش دەست پێدەکات، ئەوان بەردەوام سەیری کەناڵەکانی راگەیاندن دەکەن، بە تایبەت تەلەفزیۆنی رووداو، بۆ ئەوەی هەواڵی هاوسەر و باوکیان بزانن.

لە دەڤەری راپەڕین زۆربەی خێزانەکان زیاتر لە کوڕێکیان پێشمەرگەن و لە بەرەکانی شەڕدان بۆ  پارێزگاریكردن لە خاکی کوردستان.