لێدوانی دادگەی سلێمانی لەبارەی دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحید


رووداو دیجیتاڵ

گوتەبێژی دادگەی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، لە 2021ـەوە سکاڵا لەسەر شاسوار عەبدولواحید تۆمارکراوە و لەو کاتەوە بڕیاری گرتنی هەیە، بەڵام لەبەردەم دادگە ئامادە نەبووە.
 
حاکم سەڵاح حەسەن رایگەیاند، شاسوار عەبدولواحید ئێستا لە بنکەی گرتن و گواستنەوەی پۆلیسی سلێمانییە و هەر پۆلیسی سلێمانی دەستگیری کردووە، نەوەک هێزی دیکە. 
 
باسی لەوەش کرد، "تۆمەتبار ئازاد ناکرێت تاوەکو هەموو ئەو دۆسیانەی سکاڵای لەسەرە و فەرمانی دەستگیرکردنی هەیە، یەکلایی نەکرێتەوە".
 
نوێدەکرێتەوە..