نێچیرڤان بارزانی و وەزیری دەرەوەی نەمسا چەند پرسێک تاوتوێدەکەن

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی نەمسا کۆبوونەوە و ئەو بابەتانەیان تاوتوێ کرد کە جێگەی بایەخی هەردوولان. 

ئەمڕۆ چوارشەممە 13-9-2023 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە هەولێر پێشوازی لە ئەلێکساندەر شۆڵنبێرگ، وەزیری دەرەوەی نەمسا کرد. 

سەرۆکی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی نەمسا پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و ڤیەننا، پێشهاتەکانی عێراق و دۆخی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد. 

شەوی رابردوو شۆڵنبێرگ لە بەغداوە گەیشتە هەرێمی کوردستان و لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە پێشوازی لێکرا. بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداو، وەزیری دەرەوەی نەمسا جگە لە کۆبوونەوە لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، بەجیا لەگەڵ سەرۆک بارزانی، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیران و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران کۆدەبێتەوە.

 

 

سەنگەر عەبدولرەحمان، نێردراوی رووداو زانیاری لەبارەی سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی نەمسا دەخاتەڕوو