عەلی حەمەساڵح: ئەگەر حکومەت بە قسەمان نەکات لە دوو هەفتەدا نرخی بەنزین گرانتر دەبێت

13-10-2021
راوچی حەسەن @Rawchihasan
نیشانەکردن عەلی حەمەساڵح
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

عەلی حەمەساڵح، پەرلەمانتاری کوردستان رایگەیاند، ئەگەر لە ماوەی دوو هەفتەدا ئەو پلانەی ئێمە هەمانە و جێبەجێ نەکرێت نرخی بەنزین، گازوایل، نەوتی سپی و غاز بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە.
 
رۆژی چوارشەممە 13-10-2021 عەلی حەمەساڵح، سەرۆکی لیژنەی وزە و سامانە سرووشتییەکان لە پەرلەمانی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانی لە نووسینگەی پەرلەمان لە سلێمانی رایگەیاند، "لە 70%ی بەنزینی کوردستان لە ئێرانەوە دێت، بەڵام بەهۆی ئەو دۆخە تایبەتەی ئێران هەیەتی ناردنی بەنزین، نەوتی سپی و گاز وایل لە ئێرانەوە بۆ کوردستان رادەگیرێت. ئەوەی کە دێت کۆمەڵێک ماددەی پترۆکیمیاوی مەترسیدارە کە لەکۆمەڵێک ماددەی بێکەڵک تێکەڵ دەکرێن و کوالیتی ئۆتۆمبێل تێکدەدات، ئەگەر ئێستا نرخەکەی بە 800 دینار بێت ئەو ماددە مەترسیدارە سەرەتانییە خراپە دەبێتە هەزار بۆ هەزار و 100 دینار."
 
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا عەلی حەمە ساڵح ئاماژە بەوە دەدات کە "ئەگەر تاوەکو دوو هەفتەی ئایندە گوێمان لێنەگیرێت و بە قسەمان نەکرێت، نرخی بەنزین دەبێتە هەزار و 300 دینار. ئەمەش ئەگەر بێت و لە دوبەیەوە بێت. ئەمە بۆ گاز وایل و غازیش راستە."
 
بەگوتەی عەلی حەمە ساڵح ئێستا تۆنێک غاز لە 650 هەزارەوە بووەتە ملیۆنێک و 100 هەزار دینار و دەشڵێت "راستە ئێستا بەرهەمهێنانی دانەگاز لە هەزار و 20 تۆنەوە کەمیکردووە بۆ 520 تۆن، بەڵام ئەوە تاوەکو 26ی مانگە. پێویستە حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ غازەکە کۆنتڕۆڵی کارگەکان بکات، چونکە کارگەکان ئەو بەشەی وەریاندەگرت بەشێکیان بە گرانتر دەیفرۆشتەوە. ئەوەی دیکەش کە غازی بەنزینخانەکانەکانە نرخەکەی دیاری بکرێت."
 
ئێستا نرخی نەوتی برێنت بووەتە 83 دۆلارە، عەلی حەمە ساڵح لەبارەی نرخی نەوت دەڵێت "لە بەرمیلێک نەوت سافی 30 دۆلار بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان دەمێنێتەوە" ئەو ئەوە بە "زۆر زۆر خراپ" وەسف دەکات و دەشڵێت "لە دونیا نەبووە نەوتی خاوت هەبێت و پاڵاوگەت هەبێت و نەیپاڵێوی، بچی لە دەرەوەی وڵات بەنزین بهێنیت. ئێستا پاڵاوگەی بازیان - قەیوان رۆژانە توانای پاڵاوتنی 30 بۆ 40 هەزار بەرمیلی هەیە کە بۆ عێراقی دەپاڵێوێت. هەروەها پاڵاوگەی کار بە تەنیا دەتوانێت لە 80% بۆ 85%ی پێداویستی هەرێمی کوردستان دابین بکات و توانای پاڵاوتنی 175 هەزار بەرمیلی هەیە و 25 هەزاری بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان."
 
دەشڵێت "ئەگەر حکومەتی هەرێمی کوردستان خۆی نەوت بپاڵێوێت، حکومەت دەتوانێت بە کوالیتییەکی باش بەنزین بەرهەم بهێنێت نەک ئەو ماددە مەترسیدارەی کە ئێستا دێتە کوردستان و وەک ژەهر بڵاودەبێتەوە."
 
عەلی حەمە ساڵح لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژە بەوە دەدات کە لە دوای 26ی مانگ بەرهەمهێنانی غاز وەکخۆی لێدێتەوە و پێویستە حکومەتی هەرێمی کوردستان رێگری لە کۆمپانیاکان بکات. 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

زێڕ. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

ئەنجوومەنی جیهانیی زێڕ: زێڕ ساڵێکی نایابـی بەڕێکرد و 50 جار ریکۆردی شکاند

ئەنجوومەنی جیهانیی زێڕ لە نوێترین راپۆرتیدا دەڵێ، ساڵی 2025 ساڵێکی "نایاب و مێژوویی" بوو بۆ زێڕ، بە جۆرێک کانزاکە زیاتر لە 60% نرخەکەی بەرزبووەوە و زیاتر لە 50 جاریش بەرزترین ئاستی مێژوویی تۆمارکرد