سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە سەرۆککۆماری عێراق دەکات
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆک بارزانی لە پەیامێکدا سەرەخۆشیی خۆی لە لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراقی فیدڕاڵ دەکات بەبۆنەی کۆچی دوایی شەماڵ رەشیدی برایەوە.
سەرۆک بارزانی دەڵێت، "بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی (شەماڵ رەشید) برای دکتۆر (لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراقی فیدڕاڵ)ـم پێگەیشت. پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی بەڕێز دکتۆر لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراقی فیدڕاڵ و خانەوادە و کەسوکاریان دەکەم".
هەروەها ئاماژە بەوە دەکات، "لە خودای گەورە داواکارم رۆحی خوالێخۆشبوو شەماڵ رەشید بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت".