سەرۆکی هەرێمی کوردستان و هەڵسووڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق کۆبوونەوە


رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی هەرێمی کوردستان و هەڵسووڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق "جه‌خت له‌ گرنگيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى له‌ عێراق و ناوچه‌كه‌" دەکەنەوە.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە، 14-02-2024، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ده‌يڤد بێرگه‌ر، هه‌ڵسووڕێنه‌رى كاروبارى باڵيۆزخانه‌ى ئه‌مريكا له‌ عێراق كۆبووه‌وه‌.
 
لە کۆبوونەوەکەدا، بە گوێرەی راگەیێندراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌مريكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنيان، رۆڵ و پێگه‌ى عێراق له‌ ناوچه‌كه‌ و له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى، به‌ئامانجگرتنى هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان له‌ عێراق و دۆخى هه‌رێمى كوردستان تاوتوێ كراون.

 

 
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و هەڵسووڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق، لەبارەی دۆخى ئه‌منیى عێراق و ناوچه‌كه‌ و رۆڵى هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان، بيروڕايان ئاڵوگۆڕ كرد و "جه‌ختيان له‌ گرنگيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى له‌ عێراق و ناوچه‌كه‌ كرده‌وه".
 
لە کۆبوونەوەکەدا، چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى ‌جێى بايه‌خى هاوبه‌شیش تاوتوێ کراوە.