چیرۆکی فاتیمە؛ هەردوو قاچی لەدەستدا و پێنج ئەندامی خێزانەکەشی شەهید بوون


رووداو - کۆبانێ

فاتیمە مەحموود، یەکێکە لە قوربانییانی هێرشەکانی حکومەتی سووریا بۆ سەر گوندە کوردنشینەکان. 
 
فاتیمە لە کۆمەڵکوژیی گوندی "شیراب هیشک" رزگاری بووە، بەڵام هەردوو قاچی بڕاوەتەوە و 5 ئەندامی خێزانەکەشی لەدەستداوە.
 
ئەو کچە خوێندکاری کۆلێژی یاسای زانکۆی کۆبانێ بوو، بەڵام بەهۆی برینداربوونییەوە لە خوێندن دابڕاوە. سەرەڕای لەدەستدانی قاچەکانی، هێشتا ئومێدی بە ژیان ماوە و دەیەوێت درێژە بە خوێندنەکەی بداتەوە.
 
ئێستا فاتیمە لە شاری کۆبانێ لەلایەن کەسوکارییەوە خزمەت دەکرێت و چارەسەر وەردەگرێت. تەنیا هیوایەک کە لە دڵیدا ماوەتەوە ئەوەیە کە رۆژێک بێت و جارێکی دیکە بتوانێت لەسەر قاچەکانی خۆی بڕواتەوە.