مەسرور بارزانی و تۆم باراک بە تەلەفۆن قسەیان کرد
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و نێردەی تایبەتیی سەرۆکی ئەمریکا، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان و باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا شەرمەزار دەکەن.
رۆژی شەممە، 14ـی ئاداری 2026، حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیێندراوێکی لەبارەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە بڵاوکردەوە.
بەپێی راگەیێندراوەکە، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، هەردوولا گفتوگۆیان لەبارەی دۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان، عێراق و ناوچەکە کردووە و تاوتوێی دوایین پێشهاتەکانیان کردووە.
هاوکات، مەسرور بارزانی و تۆم باراک، هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان و باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدایان شەرمەزار کردووە.
لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکەیاندا، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و نێردەی تایبەتیی سەرۆکی ئەمریکا جەختیان لەوە کردووەتەوە کە پێویستە بۆ ئاگاداربوون لە دۆخەکە، هەردوولا لە پەیوەندیی بەردەوامدا بن.