نێچیرڤان بارزانی لەبارەی سزادانی عەجاج تکریتی: جینۆساید دەرهەق بە گەلی کوردستان کۆن نابێت
رووداو دیجیتاڵ
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بڕیاری سزادانی عەجاج تکریتی "سەرکەوتن و جێبه‌جێبوونى دادپەروەری و لانى كه‌مى دڵدانه‌وه‌ى کەسوکاری ئەنفالکراوانه".
لە راگەیێندراوێکدا، ئەمڕۆ پێنجشەممە، 14-5-2026، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "دەستخۆشی لە دادوەران، پارێزەران، شایەتحاڵە بوێرەکان و هه‌موو ئه‌وانه ده‌كه‌م كه هاوكار بوون له گه‌ياندنى تاوانبار [عەجاج تکریتی] به سزاى ياسايى".
ئاماژە بەوەش دەکات، "سزادانی ئەم تاوانبارە دوای چەندین ساڵ، پەیامێکی روونە کە تاوانەکانی جینۆساید و دژی مرۆڤايه‌تى، ده‌رهه‌ق به گەلی کوردستان، هەرگیز کۆن نابن و دەستی دادپەروەری هەر دەگاتە تاوانباران. ئەمڕۆ جارێکی دیکە سەلمێندرا کە ئیرادەی ماف و ژیان، لە هەموو ستەم و دڕندەیيیەک بەهێزترە".
"هه‌ر به‌م بۆنه‌يه‌وه جه‌خت ده‌كه‌ينه‌وه كه پێويسته حكومه‌تى عێراقى فيدراڵى ئه‌ركى خۆى جێبه‌جێ بكات و قه‌ره‌بووى ماددى و مه‌عنه‌ويى قوربانييانى ئه‌نفال بكاته‌وه كه دادگاى باڵاى تاوانه‌كانى عێراق به جينۆسايد ناساندوويه‌تى"، سەرۆکی هەرێمی کوردستان وا دەڵێت.
لە کۆتایی پەیامەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دا هاتووە، "یادی شەهیدانی ئەنفال و تەواوی شەهیدانی کوردستان هەمیشە بەرز و گيانيان شاد و ئاسووده بێت".
ئەمڕۆ پێنجشەممە، دادگەی باڵای تاوانەکانی عێراق، بە تاوانی کوشتن و ئەشکەنجەدانی ئەنفالکراوانی کورد لە زیندانی نوگرە سەلمان، سزای لە سێدارەدانی بۆ عەجاج تکریتی دەرکرد.