مەسرور بارزانی: بەردەوام دەبین لە خزمەتکردنی زیاتری دانیشتووانی سلێمانی

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی یادی 241 ساڵەی بنیادنانی شاری سلێمانی دەکات و دەڵێت: "بەردەوام دەبین لە خزمەتکردنی زیاتری دانیشتووانی سلێمانی و دڵنیایی دەدەین لە باشترکردنی دۆخی خزمەتگوزارییەکان."

رۆژی هەینی، 14ی تشرینی دووەمی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی یادی 241 ساڵەی بنیادنانی شاری سلێمانی پەیامی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە و هیوای "پێشکەوتن و گەشەسەندن"ـی بۆ شارەکە خواست.
 
مەسرور بارزانی لە پەیامەکەی دا دەڵێت: "گەرمترین پیرۆزبایی لە خەڵکی خۆشەویستی شاری سلێمانی دەکەم."
 
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە: "سلێمانی وەکو شارێکی گرنگ و ناوەندێکی دیاریی رۆشنبیریی و ئەدەبی و خاوەن مێژوویەکی پڕ لە سەروەریی لە خەبات و تێکۆشانی گەلی کوردستاندا، شایستەی خزمەتگوزاریی زیاترە."
 
"دڵنیایی دەدەین کە حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەردەوام دەبێت لە باشترکردنی دۆخی خزمەتگوزارییەکان و خزمەتکردنی زیاتری دانیشتووانی سلێمانی و گشت شار و ناوچەکانی کوردستان." مەسرور بارزانی لە پەیامەکەیدا وا دەڵێت.
 
دەقی پەیامەکەی مەسرور بارزانی: 
 
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
 
لە ساڵیادی بنیاتنانی شاری سلێمانیدا، گەرمترین پیرۆزبایی لە خەڵکی خۆشەویستی شاری سلێمانی دەکەم و هیوای پێشکەوتن و  گەشەسەندنی زیاتری بۆ دەخوازم.
 
سلێمانی وەکوو شارێکی گرنگ و ناوەندێکی دیاریی ڕۆشنبیریی و ئەدەبی و خاوەن مێژوویەکی پر لە سەروەریی لە خەبات و تێکۆشانی گەلی کوردستاندا ، شایستەی خزمەتگوزاریی زیاترە و دڵنیایی دەدەین کە حکومەتی هەرێمی کوردستان،بەردەوام دەبێت لە باشترکردنی دۆخی خزمەتگوزارییەکان و خزمەتکردنی زیاتری دانیشتووانی سلێمانی و گشت شار و ناوچەکانی کوردستان.