گەنجێک بەهۆی پێکدادانی پاسکیل و ماتۆڕسکیلێک لە کەلار گیانی لەدەستدا
رووداو دیجیتاڵ
ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە گەڕەکێکی کەلار، کەسێک گیانی لەدەستدا و کەسێکی دیکەش برینداربوو.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی گەرمیان وێنەی دوای رووداوەکەی بڵاوکردووەتەوە، دەڵێت، لە گەڕەکی شۆڕش لە کەلار بووە، ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە، شۆفێری ماتۆڕسکیلەکە بووە.
بریندارەکە رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار کراوە بۆ وەرگرتنی چارەسەر. پۆلیسی هاتووچۆش دەڵێت، لێکۆڵینەوەکە لەلایەن تیمەکانیانەوە لە چۆنییەتی رووداوەکە دەستی پێکردووە.
هاوکات پۆلیسی گەرمیان لە راگەیێندراوێکدا ئاماژە بەوە دەکات، شۆفێری ماتۆڕسکیلەکە کە گیانی لەدەستداوە ناوی فوئاد حوسێن محەممەد بووە و لەدایکبووی 2003 بووە، بەهۆی بەرکەوتنی بە شۆستەی شەقامەکە گیانی لەدەستداوە.
بەگوتەی پۆلیسی گەرمیان، بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە، بریندارەکە رەوانەی نەخۆشخانەکانی سلێمانی کراوە.
بەگوتەی پۆلیسی گەرمیان، بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە، بریندارەکە رەوانەی نەخۆشخانەکانی سلێمانی کراوە.