ئاوارەکانی سەر چیای شنگال لە رەوشێکی خراپدان

رووداو - شنگال 

ئاوارەکانی سەر چیای شنگال لە رەوشێکی خراپدان، دوای رێگریکردن لە گەشتە نێودەوڵەتییەکان رێکخراوەکانی تایبەت بە رەوشی مرۆیی کەمتر دێنە کوردستان و کاریگەری لە ئاوارەکانیش کردووە. 


خەڵکی ئەو ناوچەیە باس لەوەدەکەن، لەوەتەی زستان هاتووە هیچ پێداویستییەکیان بۆ دابین نەکراوە. 

پێشتر 28 رێکخراوی ناوخۆ و بیانی لە سنووری شنگال هەبوون، بەڵام بەهۆی هاتنی سوپای عێراق و چەکدارانی حەشدی شەعبییەوە ئێستا هیچ رێکخراوێک لەو سنوورە نەماون. 


داڕشتنەوە؛ راوچی حەسەن