بەشێک لە ژیانی سیاسی ئۆجەلان
رووداو- هەولێر
15 ساڵ تێپەردەبێت بەسەر دەستگیرکردنی عەبدوڵلا ئۆجەلان، رێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان PKK، ئۆجەلان لە ساڵی 1949 له گوندی ئۆمه‌رلی سه‌ر به پارێزگای ئورفای باکووری کوردستان له‌دایک بووه. خوێندنی سه‌ره‌تایی له گوندی جه‌بین و قۆناغی ئاماده‌یی له نیزیب ته‌واوکردووه، ئۆجه‌لان لە ساڵی 1966 خوێندنی پیشه‌یی له بواری رووپێوی به کۆتاهێناوه. ساڵی 1970 له کۆلێژی مافی زانکۆی ئیستانبول وه‌رده‌گیرێت، هاوکات ساڵی 1972 ده‌چێته کۆلیژی زانسته سیاسییه‌کان.
ئۆجەلان له کۆتایی شه‌سته‌کانی سه‌ده‌ی رابردوو، تێکه‌ڵی کاری سیاسی ده‌بێت و له ئه‌نقه‌ره بۆ ماوه‌ی 3 ساڵ له ریزی چه‌پی تورکیدا چالاکی سیاسی ده‌کات و به هۆی به‌شداریکردنی له مانگرتنێکدا، ساڵی 1972 بۆ ماوه‌ی 7 مانگ زیندانی ده‌کرێت.
له نیسانی ساڵی 1973 دوای بێئومێدبوونی له چه‌پی تورکی و بێهه‌ڵوێستیان به‌رامبه‌ر دۆزی کورد، یه‌که‌م کۆمه‌ڵه‌ی نهێنی پێکدێنێ و بابه‌تی داگیرکردن و پارچه‌کردنی کوردستان ده‌کاته ته‌وه‌ری چالاکی سیاسی و گفتوگۆی نێو هاوڕێیانی. له ساڵی 1975 ئۆجەلان به یه‌کجاری له چه‌پی تورکی جیاده‌بێته‌وه و له‌گه‌ڵ هاوڕێکانی رووی چالاکییەکانیان له باکووری کوردستان ده‌که‌ن و هه‌ر ئه‌و ماوه‌یه‌ش بوو، که کۆمه‌ڵه نهێنییه‌که‌یان به گرووپی ئاپۆچییه‌کان ناسرا، له 27-11-1978 پارتی کرێکارانی کوردستان، ناسراو به PKKـی دامه‌زراند و دوای کوده‌تای سه‌ربازی 12ی ئه‌یلوولی 1980، بواری چالاکی سیاسی‌یان ته‌سکده‌بێته‌وه و بۆ درێژه‌پێدانی خه‌بات لەگەڵ لایەنگرانی روو له ناوچه‌ی بیقاعی نێوان سوریا و لوبنان ده‌که‌ن.