بەڤیدیۆ؛ نێرگزی ئاکرێ و ئامێدی جیاوازە
رووداو - ئامێدی
نێرگز پێش هاتنی وەرزی بەهار دەردەکەوێت و دەبێتە پەیامهێنی ئەو وەرزە سەوزە. لە زۆرینەی ناوچەکانی کوردستان گوڵی نێرگز دەڕوێت، بەڵام نێرگزی مێرگەکانی ئاکرێ و ئامێدی جیاوازە.
لە مێرگەکانی ئاکرێ و ئامێدی دوو جۆر نێرگز دەڕوێن، یەکێکیان زیاتر بۆ جوانی رەنگە، بەڵام ئەوەی دیکە بۆنی خۆشە و رەنگیشی جوانە.
عسمەت مایی، فۆتۆگرافەر ماوەی پێنج ساڵە لە سرووشتەکانی کوردستان وێنەی نێرگز دەگرێت، ئەمساڵ چووەتە گوندی بلاڤە لە ئامێدی، کە مێرگێکی پڕ نێرگزی هەیە.
داڕشتنەوە: حەکیم داود